لە سۆران پڕۆژەکان هەلی کاریان بۆ هەزاران گەنج ڕەخساندووە
له‌ماوه‌ی ساڵی 2025 ته‌نیا له‌كه‌رتی گه‌شتیاریدا زیاتر له سی پڕۆژه له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بنیادنراون، به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دانانی له‌سه‌دا 75 ده‌ستی كاری ناوخۆیی، وێڕای بووژانه‌وه‌ی به‌رچاوی ئه‌م كه‌رته هه‌لی كاریشی بۆ هه‌زاران گه‌نج ڕه‌خساندووه.
خاوه‌ن ئه‌زموونه‌و له‌كاره‌كه‌يدا ورد و لێزانه، خواردنه‌كانى پڕِچێژن و به‌زووىی سه‌رنجى كرِياره‌كانى رٍاده‌كێَشيێت، محەممەد وه‌ك چێشتلێنه‌رێك له‌پرِۆژه‌یه‌كی گه‌شتيارى كارده‌كات كه ئه‌مساڵ كراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵَ خۆشيدا هه‌لى كارى بۆ سى گه‌نجي ديكه ڕه‌خساندووه.
محەممەد ئاسۆ، چێشتلێنه‌ر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ توانیومە هەلی کار لێرە بۆ چەندان گەنج دروست بکەم، ئەوەش بەهۆی ئەو پرۆژە گەشتوگوزارییەی کە هەیە لێرە، چونکە کۆمەڵیک ناوچەی گەشتوگوزاری هەیە ئەوەش وایکردووە هەلی کار زیاتر بێت.
پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتياريه و چێشتخانه‌و شوێنى مانه‌وه و كه‌پرى گه‌شتيارى لێ بنيادنراوه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاسانكارى بۆ بنيادنانى كردووه.
د. فه‌يسه‌ل سادق، به‌رِێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزارى سۆران دەڵێت: لە ساڵی 2025، زیاتر لە 35 پرۆژەی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیادی کردووە، پرۆژەکان بچووک و گەورە. پرۆژەکان لە خواردنی خێراوە تا دەگاتە هۆتێلێکی 5 ئەستێرەی تێدایە و لە ئەنجامی ئەوەدا هەلی کار زۆر بووە، بەلام بە گوێرەی وەرزیش دەگۆڕێت، بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئێستا هەلی کار بۆ گەنجانی سۆران زۆرە.
سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان له‌ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بوژانه‌وه‌يان به‌خۆيه‌وه بينيوه، كه‌رتى گه‌شتيارى له‌سه‌رووى ريزبه‌ندى ئه‌و كه‌رتانه‌يه كه‌بۆته هۆكارى بوژانه‌وه‌ى به‌رچاوى ناوچه‌كه و كابينه‌ى نۆیه‌می حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵه‌كانى بۆ بنياتنانى زیاتری سۆران له رووي گه‌شتيارييه‌وه هه‌ڵێناوه.
وێراى قه‌يران و به‌ربه‌سته ئابوريه‌كانى به‌رده‌مى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانى و بوژانه‌وة، ڕه‌خساندنى هه‌لى كاريشى له‌ڕێگه‌ی كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت كردؤته يه‌كێك له‌ئه‌ركه له‌پێشينیه‌كانى.
