ئالۆنسۆ پێشنیاری راهێنەرێك بۆ ریال مەدرید دەكات
ئالۆنسۆ: ترسم لە لەدەستدانی شوێنەكەم نییە
ریال مه‌درید بە ئامانجی ئەوەی جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بكاتەوە چوار خاڵ رووبەڕووی ئالاڤێس دەبێتەوە. لەمبارەیەوە چابی ئالۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید رایدەگەیەنێت ئاربێلوا دەتوانێت راهێنەرایەتی ریال مەدرید بكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 14 دێسێمبەری 2025، ریال مەدرید ده‌چێته یاریگه‌ی ڤیتۆریا و له گه‌ڕی حه‌ڤده‌ی لالیگا لە كاتژمێر 11:00تی شەو بەكاتی هەولێر ده‌بێته میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ خانه‌ی دووه‌می لالیگای گرتووه و حه‌وت خاڵی ته‌واو له بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیش 18 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی یازده‌م دێت.
له‌م یارییه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان له تواناكانی كارڤاخال، ئارنۆڵد، مێندی، میلیتاو، ئالابا و كاماڤینگا یاریی ناكه‌ن، ئێندریك و فران گارسیا و ئێندریكیش به‌هۆی كارتی سوور سڕكراون و یاریی ناكه‌ن گومان له یارییكردنی كیلیان ئێمباپێش ده‌كرێت.
لێدوانەكانی ئاڵۆنسۆ لەبارەی یارییەكە:
من چه‌ندین ساڵه له‌نێو تۆپی پێم، ئێستا هیچ شتێك نییه شۆكم بكات، ئه‌وه‌ی رووده‌دات زۆر سروشتییه و له رابردوو زۆر روویداوه و له داهاتووش رووده‌دات، منیش به‌رپرسیارییه‌تی شوێنه‌كه‌م ده‌گرمه ئه‌ستۆ و زۆر به‌جددی كار بۆ باشتركردنی ئه‌م دۆخه ده‌كه‌م، ده‌مێكه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كار ده‌كه‌م و له خۆشی و ناخۆشی پێكه‌وه بووین، ئێستا كاته ناخۆشه‌كه‌یه، پێموایه به‌م ئه‌زموونه ده‌توانین گه‌شه‌ی زۆر باش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌م دۆخه سه‌خته پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئاوڕ ده‌ده‌ینه‌وه و سه‌ختیه‌كان ده‌بینین و دڵخۆش ده‌بین كه تێمانپه‌ڕاندووه، هه‌میشه من و یاریزانه‌كان پشتی یه‌كتر ده‌گرین، هه‌مووشمان یه‌ك ئامانجمان هه‌یه، دوای یارییه‌كه‌ی مان سیتی كه دۆڕاین، هیچ كه‌س لۆمه نه‌كرا و هه‌مووان له ئاسته‌كه‌مان رازیبوون، بەڵام ئێمە بەرامبەر سیتی دۆڕاین و نابێت بۆ دۆڕان ئاهەنگ بگێرین، بەڵكو دەبێت ئەنجامەكان باشتر بكەین، گوێ به شوێنه‌كه‌م ناده‌م، لای من ته‌نیا یانه‌كه گرینگه، سبه‌ی یارییه‌كی به‌هێزمان هه‌یه و ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، هیچ كات باسی شوێنگره‌وه‌ی من نه‌كراوه، به‌ڵام ئاربیلوا له داهاتوو ده‌توانێت ئیداره‌ی ریال مه‌درید بدات و راهێنه‌رێكی زۆر لێهاتووه.
ئاماری رووبەڕووبوونەوەكانیان
ریال مه‌درید له دوایین چوار یاریی له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌و بردنه‌وه‌شی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بلباو به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بوو، ریال مه‌درید بۆ جاری یه‌كه‌م له‌م وه‌رزه دوو یاریی له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی له‌و دوو یارییه تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا دیپۆرتیڤۆ به باشترین دۆخ تێپه‌ڕ ده‌بێت و له دوایین دوو یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و هیچ گۆڵێكیشی لێنه‌كراوه.
