24 ملیار و 250ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشکرای دەکات، پارەی گەنمی جووتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکە و دوای تەواوکردنی ڕێککارەکان بەسەر جووتیاران دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، قۆناغی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە، دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێرییەکان بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان.
هەروەها بڕی پارەکە بیست وچوار ملیار و دووسەدوو پەنجا ملیۆن دیارە،
بۆهەر پارێزگایەک بڕەکەی بەم جۆرە دابەشکراوە.
سلێمانی: نۆ ملیارو پێنج سەد ملیۆن
هەولێر: حەوت ملیارو حەوسەدوو پەنجا ملیۆن
دهۆک: حەوت ملیارد .
ئەمساڵ، بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کوردستان وەرگیرا، بەپێی ئەو پلانەی حکوومەتی عێراق دیاری کردبوو بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
