پێشهاتێکی شۆکهێنەر، لەوانەیە ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2026 دوور بخرێتەوە

بەهۆی دەستوەردانی حکومەت لە کاروباری تۆپی پێی وڵاتەکەی

بەهۆی دەستوەردانی حکومەتی ئەرجەنتین لە کاروبارەکانی تۆپی پێی وڵاتەکەی، لەوانەیە تانگۆ لە بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 بێبەش بێت.

بەهۆی ئەوەی پۆلیسی ئەرجەنتین بەنیازی لێکۆڵینەوە لە بەشێک لە گرێبەستەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێ و بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەرجەنتین، مەترسی هەیە ئەرجەنتین لە بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 بێبەش بێت و لەلایەن فیفاوە تۆپی پێی ئەرجەنتین سڕ بکرێت.

بە تۆمەتی گەندەڵیکردن لە گرێبەستەکانی سپۆنسەریکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و خولی وڵاتەکەی، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە و 17 یانەی گەورەی ئەرجەنتین، ئەمەش بەگوێرەی پەیڕەو و یاساکانی فیفا دەستوەردانی حکومەتە لە کاروباری تۆپی پێی وڵاتەکەی، بۆیە مەترسی هەیە ئەگەر سەرپێچییەکان بە نووسراوی فەرمی پشتڕاست بکرێنەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاری سڕکردنی ئەرجەنتین لە تەواوی چالاکییە فەرمییەکانی بدات.

ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2026 لە کۆمەڵەی دەیەم هاوشانی جەزائیر و ئوردن و نەمسا یاریی دەکات و پاڵەوانی وەشانی رابردووی مۆندیالە.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل