دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی کانوونی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد.
دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن 7ى کانوونى یەکەم ئەنجامى سەرجەم تانەکانى لەبارەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى یەکلایی کردەوە و ئاڕاستەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى کردەوە.
8ی کانوونی دووەم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بۆ دادگەی باڵای فیدراڵی نارد بەمەبەستی پەسندکردنی.
بەگوێرەی مادەی 54ی دەستووری عێراق، دوای پەسندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵییەوە، سەرۆک کۆمار لە 15 رۆژدا مەرسوومی کۆماری بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دەردەکات و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
سێ ڕۆژ دواتر، لە نێو پەرلەماندا، سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت و ئەویش کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕادەسپێرێت.
ڕۆژی سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی و ڕۆژی یەکشەممەش، 09ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، 82.42% و لە دەنگدانی گشتیش، نزیکەی 54.35% بوو.
