کەشناسی: پلەکانی گەرما لە شەودا زیاتر دادەبەزن
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە شەودا زیاتر دابەزێت، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی هەوا لە باشووری عێراق کە بووە هۆی بەرزبوونەوە خێرایی با لەناوچەکانی باشووری عێراق بەگشیی.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هەندێ لەناوچەکانی باشووری هەرێم لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و چەمچەماڵ و پارێزگای کەرکووک، بەجۆرێک لەم ناوچانە خێرایی با بۆ 40 کیلۆمەتر، بەرزبووەتەوە، پێشبینی دەکرێت کاریگەری بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو بەردەوامی هەبێت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت نزمترین پلەی گەرمای پێشبینی کراو لەم شەوە تاوەکوو یەکشەممەی داهاتوو 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، نزم ببێتەوە لەکاتەکانی شەودا بە جۆرێک لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی دابەزێت.
