یەکەمەکانی زانکۆی سەڵاحەددین دەنێردرێنە زانکۆکانی ئیتاڵیا

زانکۆی سەڵاحەددین
زانکۆی سەڵاحەددین

سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین، یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکانی کۆلێژەکانی زانکۆکەی، بۆ خوێندنی ماستەر دەنێرێتە ئیتاڵیا.

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین ڕایگەیاند: دکتۆر کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕێگەی دابینکردنی سکۆلەرشیپی هاوبەش، یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان بۆ خوێندنی ماستەر دەنێرێتە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ئاماژەی بەوە کرد، ئەم سکۆلەرشیپە هاوبەشە، سەرجەم دەرچووە یەکەمەکانی گشت بەشە زانستی و مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ ساڵی ئەکادیمی خوێندنی 2024-2025 دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین،  دکتۆر شەریف مەولود شەریف، یاریدەدەری سەرۆكی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەردانی وڵاتی ئیتالیای کرد بەمەبەستی هەماهەنگی ئەکادیمی  زانستی چەندین کۆبونەوەی گرنگی لەگەڵ دوو سەرۆك زانکۆی ئیتاڵی بەناوی زانکۆی Piedmont لە Novara لەگەڵ سەرۆك زانکۆی Pavia لەشاری Pavia ئەنجامدا، لەوسەردانەدا دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکرا، هەر لەو لێکتێگەیشتنە بڕیاردرا، قوتابییانی ساڵی 2024-2025 بۆ خوێندنی ماستەر سەردانی ئەم زانکۆیانە بکەن بۆ خوێندنی ماستەر، كرێی خوێندن و تێچووی لاب (tuition fee و Bench fee)  لە ئەستۆى زانكۆى سەڵاحەددين دەبێت، دەشڵێت: تێچووی گەشت و گوزەران لەئەستۆی قوتابی پێشکەشکار دەبێت. 

بۆزانیاری زیاتر کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە:

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل