عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
كاروان ستونی، گوتهبێژی فهمی حهج وعومرهی كوردستان ڕایگهیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، عومرەکارێکی کورد بەناوی (سەباح عەبدوڵڵا مەحموود) ناسراو بە ( عەبدوڵڵا بایع)،لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
كاروان ستونی ئاماژەی بەوە کرد، عومرەکارەکە خەڵکی شاری هەولێرە ، تهمهنی سهرووی (60) ساڵە، دوای تەواوکردنی مەراسیمی عومرە لە ڕێگەی گەڕانەوە لە نزیک شاری سکاکا تووشی وەستانی مێشک دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستونی، گوتهبێژی حهج و عومرهی كوردستان ڕوونی كردهوه، ماوەی سێ ڕۆژە بە بەردەوامی لەگەڵ خزم و کەسی لەسەر هێڵن و هاوکاریی و ئاسانکارییان کردووە، ئێستا هەموو ئامادەکارییەکان کردووە بۆ بەخاک سپاردنی، به گوتهی هەر سێ کۆڕەکەی کە ناویان محەممەد و عەبدوڵڵا و عەلی-یە، باوکیان پێشتر له كوردستان نهشتهرگهری بۆ ئهنجام دراوه و تهندروستی جێگیر بووه.
كاروان ستونی رایگهیاند: بەکۆچی دوایی سەباح عەبدوڵڵا مەحموود، سێزدەههمین عومرەکاری کوردستانه لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیە کۆچی دوایی بكات.
