دوو هاووڵاتی لە مێرگەپان بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو 19ـی کانونی یەکەمی 2025، لە ناوچەی گەشتیاریی مێرگەپان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوو هاووڵاتیی عەرەب بەهۆی " سۆپای غاز"وە گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی باخێکیان لە ناوچەی مێرگەپان کڕیوە و بڕیاریان دابوو بۆ یەکەمجار شەوی ڕابردوو لە باخە نوێیەکەیاندا بمێننەوە، بەڵام لەکاتی خەودا بەهۆی سۆپای غازەوە خنکاون.
کوردستان24 بڵاویکردەوە، قوربانییەکان هەردووکیان پیاون، یەکێکیان تەمەنی 24 ساڵە و ئەوی دیکەیان 35 ساڵە، هەروەها تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکیی دادی سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
