فازڵ میرانی: گفتوگۆی سه‌ركه‌وتووانه پێویستی به ئاماده‌كارییه‌كی راسته‌قینه‌یه
فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان نەخشەڕێگایەك بۆ دانوستانە نیشتمانییەکان و مەرجەکانی سەرکەوتنی حکومەتی داهاتوو دەخاتە ڕوو.
به‌ر له رۆیشتنی بۆ به‌غدا، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ کوردستان24، فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكات سه‌رۆكی شاندنی دانوستانكاری حزبه‌كه‌ی دووپاتیكرده‌وه، گفتوگۆی سه‌ركه‌وتووانه پێویستی به ئاماده‌كارییه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ گوێ له‌یه‌كگرتنی نێوان لایه‌نه‌كان.
میرانی گوتیشی: دانوستانه‌كان پێویستییان به هه‌ڵوه‌سته‌كردنی لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانه له‌سه‌ر پرسه دیاره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر بڕیاردان هه‌بێت و دانوستان ته‌نیا رێكارێكی پرۆتۆكۆڵی نییه، به‌ڵكو پێویستی به ژینگه‌یه‌كی له‌بار، كه توانای ئه‌وه به لایه‌نه‌كان بدات، به‌رسه‌ته‌كان تێپه‌ڕێنن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كانه‌وه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رێكاره‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی راست ئه‌نجام بدرێن.
له‌كۆتاییشدا جه‌ختی كرده‌وه، ناسنامەی نەتەوەیی، هێزی رای گشتی و هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان هەموویان هۆکارن بۆ سه‌رخستنی دانوستانه‌كان.
