شەڕی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سووریا کۆتایی هات
وەزارەتی بەرگریی سووریا بڕیاری وەستاندنی بۆردوومان و بەئامانجگرتنی پێگەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ئەرکانی سوپا فەرمانی بە ڕاگرتنی بەئامانجگرتنی ئەو سەرچاوانەی تەقە کردووە کە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە بۆیان کراوە،
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای سووریا ئەمڕۆ وەک بەرپرسیاریەتێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی گەل و بەرگریکردن لێیان، هەڵوێستی وەرگرتووە، سوپا جەختی کردووەتەوە کە هیچ جوڵەیەکی سەربازیی ناکات.
ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانەی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کاتێکدایە کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماوەیەکە لەسەر هێڵی گەرمی ململانێدان، سوپای سووریا کە لەلایەن دیمەشقەوە فەرماندەیی دەکرێت، هەسەدە بە هێزێکی نادەوڵەتی دەبینێت، لە بەرانبەردا هەسەدە کە پاڵپشتیی هاوپەیمانانی لەپشتە، کۆنترۆڵی بەشێکی گرنگی خاکی سووریای لەدەستدایە.
