ڕێگە نادرێت هاووڵاتییانی حەلەب بگەڕێنەوە ماڵەکانیان
هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به حكوومه‌تی کاتی سووریا ڕێگری له دانیشتووان و خێزانه‌كانی حه‌له‌ب گرتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له گەرەکەکانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆیه‌كی توندیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه و ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به ته‌واوی داخستووه و هاتوچۆ به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه و ڕێگری له دانیشتووانه‌كه‌ش كراوه بۆ هاتوچۆكردن.
ئاماژە بەوە کراوە، لەدوای شەرەکەی دوێنێ دووشەممە، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی تیمی ئه‌منی له‌و شاره‌دا بڵاوه‌یان پیكراوه.
هەروەها هاووڵاتیان چاوه‌ڕێن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و خاڵیان و تاوەکوو ئێستاش هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه، دیارنییە كه‌ی ڕێگه له‌به‌رده‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا دەکرێتەوە.
