بەرێوەبەری کارەبای سلێمانی: بەهۆی کەوتنی ستوونەکانی کارەباوە چەند گوندێک بێ کارەبا بوون

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەهۆی ڕەشەبا و بەفری زۆرەوە، لە سنوری باسنێ و مڕانێ نزیکەی 15 ستونی کارەبا کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە، ئەو ناوچەیە بەهۆیەوە بێ کارەبا بوون.

یەکشەممە 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی بە هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەریشی بە چڕی گرتووەتەوە لەگەڵ ڕەشابادا، لە سنوری باسنێ و مڕانێ نزیکەی 15 ستونی کارەبا کەوتوون و زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆی ئەوەشەوە دانیشتووانی گوندەکان بێ کارەبا بوون.

بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند: لەگەڵ زۆری بەفر لەو ناوچەیە، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا گەیشتوونەتە ئەو شوێنانەی ستوونەکانی لێ کەوتوون هەوڵ دەدەن کێشەکە چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارەبا بۆ دانیشتووانی ناوچەکە بگەڕێننەوە.

 
 

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل