دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاتوچۆ و گەشتەکانی وەستاند

بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی سێشەممە هاتوچۆ دەوەستێت.

دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە 30ـی كانوونی يەکەمی 2025،  هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە نابێت و ئەم ئاگادارییە تەنیا بۆ سبەیە، بۆ ڕۆژانی دیکە بەگوێرەی بارودۆخ بڕیاری لەسەر دەدرێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەم داخرانەی سبەی، تەنیا بۆ نالەباری کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییانە.

لەلای خۆیەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش بەهەمان شێوە بەهۆی شەپۆلی بەفر بارین هاتوچۆ و گەشتەکانی لە دەروازەکە ڕاگرت.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل