ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند؛ ئەگەر ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی نوێ بکاتەوە، دەستبەجێ و زۆر بە توندی لێیان دەدەین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هۆشداریی ئاراستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران ئەگەر هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کرد؛ دەرگای دانوستان هێشتا کراوەیە.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەوەی ئایا واشنتن پشتگیری لە هێرشی ئەگەریی ئیسرائیل دەکات بۆ سەر ئێران لە حاڵەتی دەستنەگەیشتن بە ڕێککەوتن، ترەمپ گوتی: "ئەگەر ئەوان بەرەو پێشەوە بچن لە پەرەپێدانی مووشەک و بەرنامە ئەتۆمییەکانیان، ئەوا کاردانەوەی ئێمە زۆر خێرا دەبێت؛ بەڵێ، بێگومان و دەستبەجێ ئەنجامی دەدەین."
سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردەوە چاودێری جووڵەکانی ئێران دەکەن و گوتی: "ئێستا دەبیستم ئێران هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی دەدات، ئەگەر ئەوان کارێکی وەها بکەن، دەبێت لێیان بدەین و زۆر بە توندیش لێیان دەدەین."
