ڕۆژهەڵاتی کوردستان: تیکاب ساردترین شەوی بەسەر برد

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی مەهاباد، ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، شارۆچکەی تیکاب، بە پلەی 17ـی ژێر سفری سیلیزی، ساردترین شوینی ئێران بووە.

سێشەممە، 30 کانوونی یەکەم، 2025، ئەردەڵان محەممەدپوور، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی مەهاباد، بە ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا'ـی ڕاگەیاند "لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆر، شەپۆلێکی سەرمای بێئەندازە پاریزگای ورمێی گرتووەتەوە و یەکێک لە ساردترین شەوەکانی ئەمساڵی بەڕێ کرد."

محەممەدپوور، گوتیشی: دوێنێ شەو، شارۆچکەی تیکاب بە پلەی 17ـی ژێرسفری سیلیزی، ساردترین شاری ئێران و چاڵدێرانیش بە 15 پلەی ژێرسفری سیلیزی دووەم ساردترین شوێن بوو؛ شارۆچکەی نەغەدەش بە پلەی 2.2 ژێرسفری سیلزی بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار کراوە.

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی مەهاباد، ڕاشیگەیاند "ئەم شەپۆلی سەرمایە تا سبەینێ چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بگاتە 12 پلەی ژێرسفری سیلیزی.

محەممەدپوور، دەربارەی ڕادەی باران لە پارێزگای ورمێ، گوتی: لەم ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران '19 ملیمەتر' لە شارۆچکەی تیکاب باریووە و کەمترین بڕیش لە نەغەدە و میاندواو, چوار ملیمەتر تۆمار کراوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل