سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە عەدنان فەیحان کرد و گوتی: هیوای سەرکەوتنتان لەم بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم .
سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عەدنان فەیحان، جێگری نوێی یەکەمی پەرلەمانی عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم هیوای سەرکەوتنتان لەم بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم .
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئوميدەوارین دەستەی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانی عێراق بە گشتیی، ڕۆڵی گرنگیی خۆیان لە بواری یاسادانان و دەرکردنی پڕۆژە یاساکان لە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیدا ببینن.
سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە پرۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، فەرهاد ئەمین ئەترووشی، توانی متمانەی زۆرینەی ئەندامان بەدەست بهێنێت و پۆستەکە مسۆگەر بکات.
