بەرگریی شارستانی هەولێر: بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان لەناو هۆڵەکاندا قەدەغە دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕایگەیاند؛ لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دوورکەوتنەوە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، سەرجەم خاوەن هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بۆنەکان و ئەو شوێنانەی گردبوونەوەی خەڵکییان لێیە، بەم ڕێنماییانەی خوارەوە ئاگادار دەکاتەوە:
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ بەکارهێنانی هەر جۆرە یارییەکی ئاگرین یان سەرچاوەیەکی ئاگر کە ببێتە هۆی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە، لەناو هۆڵ و شوێنە داخراوەکاندا بەتەواوی قەدەغەیە.
هاوکارت پێویستە پێش دەستپێکردنی هەر ئاهەنگ یان کۆبوونەوەیەک، لە ڕێگەی بڵندگۆ یان نیشانەی ڕوونەوە، ئاماژە بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی و شوێنی ڕێڕەوەکانی دەرچوونی فریاگوزاری (Emergency Exits) لەناو هۆڵ و باڵاخانەکاندا بکرێت.
هەروەها پێویستە خاوەن شوێنەکان دڵنیا ببنەوە لەوەی کە سەرجەم ئامێر و سیستمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگر (وەک بوومەلەرزە و ئاگرکوژێنەوەکان) بەتەواوی کاردەکەن.
تێبینی: هەر شوێنێک پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت، لە کاتی ڕوودانی هەر جۆرە کارەساتێک، خاوەنەکەی بەتەواوی بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
لە کاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، بەپەلە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
📞 115- 125
