لە ماوەی 15 مانگدا سامانی ترەمپ بە ڕێژەی 70% زیادی کردووە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "بلومبێرگ" بە پشتبەستن بە پێوەرەی ملیاردێرەکان، سامانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و بنەماڵەکەی، لە ماوەی کەمتر لە ساڵ و نیوێکدا نزیکەی 70% گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 6.8 ملیار دۆلار.

چوارشەممە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئاژانسی "بلومبێرگ" ڕاپۆرتێکی لە بارەی سەروەت و سامانی ئەو ملیاردێرانە بڵاوکردووەتەوە کە لە ساڵی 2025دا زۆرترین قازانجیان کردووە و سامانەکەیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:"لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوودا، سامانی بنەماڵەی ترەمپ بە ڕێژەی نزیکەی 70% گەشەی کردووە".

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، سامانی ئەو خێزانە لە ساڵی 2025، 282 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە، کۆی گشتی سەروەتی ئەو بنەماڵەیە گەیشتووەتە 608 ملیار دۆلار.

ڕوونیشی کردەوە، دراوی کریپتۆ کە لە ساڵی 2025 زۆر پەرەی پێدراوە، بەشداری لەم زیادبوونەدا کردووە، ئەمەش وایکردووە سامانی خێزانی ترەمپ زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بەرز بکاتەوە.

ئاژانسەکە خێزانی ترەمپی لەنێو ئەو کەسانەدا داناوە کە لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین قازانجیان بەدەستهێناوە، هاوکات لە لیستەکەدا هەریکە لە "لاری ئیلیسۆن سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆمپانیای ئۆراکل، ئیلۆن ماسک گەورە بازرگانی ئەمریکا و خاوەنی کۆمپانیای تێسڵا و پلاتفۆڕمی "ئێکس"،  جینا ڕاینهارت خانمە بازرگانی ئوستورالی لەخۆدەگرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل