لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا لە هەولێر 23 کچ و 14 کوڕ لە دایکبوونە
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی فێرکاری هەولێر 37 منداڵ لە دایکبوونە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2026، شوان تەحسین بەڕێوەبەری کارگێریی نەحۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە دوای کاتژمێر 12ـی شەوە، تاوەکوو ئەمڕۆ 37 منداڵ لە نەخۆشخانەیان لە دایکبوونە، سێ منداڵی کوڕ بە نەشتەرگەریی و حەوت منداڵی دیکەی کچیش بەهەمان شێوە لە دایکبوونە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، 16 منداڵی کچ بە ئاسایی و 11 منداڵی کوڕ بە ئاسایی لە دایکبوونە و تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
هاوکات ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووە، ساڵی ڕابردوو، نۆ هەزار و 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لە دایك بوونە.
