مارکۆ ڕۆبیۆ: مادورۆ دەستگیر کراوە و لە ئەمەریکا دادگایی دەکرێت

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان لە زاری مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلای دەستگیر کردووە بۆ ئەوەی لە ئەمەریکا داداگایی بکرێت.

شەممە، 03 کانوونی دووەمی 2026، مایک لی، سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی یۆتا، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیویەتی "مارکۆ ڕۆبیۆ، ئاگادارمی کردووە نیکۆلاس مادورۆ، لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە دەستگیر کراوە تاکوو بە تۆمەتی تاوانکاری، لە ئەمەریکا دادگایی بکرێت. هەروەها ئەو چالاکییە سەربازییەی شەوی ڕابردووی هێزەکانمان بۆ پاراستن و بەرگریی بوو لەو هێزانەی فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان جێبەجێ کرد."

لی، هەروەها نووسیویەتی"پێدەچێت ئەم کارە بچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی سروشتیی سەرۆک بەپێی ماددەی دووەمی دەستوور، بۆ پاراستنی کارمەندانی ئەمەریکا لەمەترسیی هێرشی ڕاستەوخۆ یان چاوەڕوانکراو."

سیناتۆرەکە، لەسەر زاری مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاندووە "ئێستا کە مادورۆ لەلایەن ئەمەریکاوە دەستبەسەرە، پێشبینی هیچ کردەوەیەکی دیکە ناکات لە ڤەنزوێلا."

بەیانی ئەمڕۆ، لی، لە پەیامێکی پیشوویدا نیگەرانیی خۆی دەربارەی هێرشەکە دەربڕیبوو و نووسیبووی "بە تامەزرۆم بۆ ئەوەی بزانم چ بیانوویەک، ئەگەر هەبێت، دەتوانێت لە ڕووی دەستوورییەوە پاساو بۆ ئەم کردەوەیە بهێنێتەوە، لە کاتێکدا نە جەنگ ڕاگەیەندراوە و نە ڕێپێدان هەیە بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی."

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل