ئەمشەو ریال مەدرید رووبەڕووی ركابەرێكی سەرسەختی دەبێتەوە
ریال مەدرید لە یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەیەك دەبێتەوە كە ساڵانێكە لە نێو یاریگەی بێرنابیۆ بەدەستییەوە دەناڵێنێت، لەمبارەیەوە ئالۆنسۆ یارییەكە بە قورس وەسف دەكات، دەشڵێت: متمانەم بە رۆدریگۆیە شوێنی ئێمباپێ پڕ بكاتەوە.
ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید له گه‌ڕی 20ـی لالیگا لە یاریگەی بێرنابیۆ لە كاتژمێر 18:15 به‌كاتی هه‌ولێر میوانداریی ریال بیتس ده‌كات، ئامارەكانی ریال مەدرید لەم ساڵانەی دوایی هەمیشە جێگەی نائومێدی هاندەرانیان بووە، بەجۆرێك لە دوایین 8 یاری لە نێو بێرنابیۆ تەنیا 2 سەركەوتنی بەی زەحمەتیان تۆمار كردووە.
ئالۆنسۆ: دەبێت خۆمان بۆ هەر گۆڕانكارییەك ئامادە بكەین
پێش یارییه‌كه‌ش چابی ئاڵۆنسۆی راهێنه‌ری ریال مه‌درید رایگه‌یاند هێشتا بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر یارییكردنی كارڤاخال نه‌داوه و گوتیشی وادەی گەڕانەوەی ئێمباپێ بۆ یاریگەكان دیار نییە.
ئاڵۆنسۆ دەشڵێت: به جۆش و خرۆشێكی زۆر گه‌ڕاینه‌وه راهێنانه‌كان و له ئاماده‌كارییه‌كانیش ئه‌وه‌م بینی و ده‌مانه‌وێت به سه‌ركه‌وتن و یارییه‌كی زۆر باش ده‌ست به قۆناخی دووه‌می لالیگا بكه‌ین، رۆدریگۆ ده‌توانێت له سه‌ره‌ڕم یاریی بكات و پێشتریش ئه‌وه‌ی كردووه، بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێمباپێ بژارده‌مان زۆره و یه‌كێك له بژارده‌كانیش رۆدریگۆ ده‌بێت.
ئالۆنسۆ جەختی لەوەش كردەوە له تیپه‌كه‌ی رازییە و كه‌موكوڕی نییه، دەشڵێت: به‌ڵام ده‌بێت چاوكراوه بین و خۆمان بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ئاماده بكه‌ین، پێش یارییەكە بڕیار له‌سه‌ر یارییكردنی كارڤاخال ده‌ده‌ین، هه‌موو تیپێكیش یاریزانێكی سه‌نگینی له‌نێو یاریگه ده‌وێت و كارڤاخالیش یه‌كێكه له‌و یاریزانانه، كه‌سایه‌تی و كاریگه‌ری زۆر به‌رزه، دوو مانگه له‌گه‌ڵمان نییه و ئێستاش یارمه‌تی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه بگه‌رێته‌وه.
لە لایەكی دیكەوە، لەبارەی پێكانەكەی ئێمباپێ، راهێنەری مێرنگی رایگەیاند هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێكانه‌كه‌ی ئێمباپێ ده‌ڕۆن، دەشڵێت: نامانه‌وێت فشاری بخه‌ینه سه‌ری، گه‌ڕانه‌وه‌شی نادیاره و نازانم كه‌ی ده‌توانێت یاریی بكاته‌وه، ئێندریك خوله‌كی یارییكردنی زیاتری ده‌ویست و ئێمه‌ش رێزمان له بڕیاره‌كه‌ی گرت، ڤینیسیۆس فیكه‌كانی یاریی رابردووی تێپه‌ڕاند و به دڵخۆشییه‌وه گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كان و به‌رده‌وام پێده‌كه‌نێت، له‌م یارییه‌ش پێویستمان به توانای سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هه‌یه و پشوویه‌كی زۆر باشیان داوه.
ئامارەكانی نیوانیان
ریال مەدرید لە دوایین هەشت یاریی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە شەش یاریی نەیتوانیوە گۆڵ بكات، تەنیا 2 یاری بە زەحمەتی بردووەتەوە و لە 2 یارییش دۆڕاوە و چوار یارییش بە یەكسانبوون كۆتایی هاتووە.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ پێش یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه خانه‌ی دووه‌می لالیگای گرتووه، ریال بیتسیش 28 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت، له‌م یارییه ریال مه‌درید له تواناكانی كیلیان ئێمباپێ، دین هاوسن و ئیدیر میلیتاو بێبه‌ش ده‌بێت و یارییكردنی دانی كارڤاخال و ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵ دیار نییه و براهیم دیازیش به‌هۆی به‌شداریكردن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا یاریی ناكات، له ریال بیتسیش باكامبۆ و ئه‌مبرابت به‌هۆی به‌شداریكردن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا داده‌بڕێن و ئیسكۆش به‌هۆی پێكان یاریی ناكات و گومان له یارییكردنی ئانتۆنیش ده‌كرێت.
ریال مه‌درید له دوایین سێ یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستھێناوه و حه‌وت گۆڵیشیان تۆمار كردووه، دوایین دۆڕانیشیان به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له به‌رامبه‌ر مان سیتی بوو له چامپیۆنزلیگ، له دواین پێنج یارییش ریال مه‌درید ته‌نیا له یه‌ك یاریی كلین شیتی كردووه، ئه‌ویش به‌رامبه‌ر سێڤییا له هه‌فته‌ی پێش وه‌ستانی یارییه‌كان بوو، وه‌رزی رابردوو ریال بیتس یارییه‌كه‌ی نێو یاریگه‌ی خۆی له ریال مه‌درید برده‌وه، به‌ڵام له سانتیاگۆ بێرنابیۆ به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕا.
