ئەمەریکا زۆرترین و ئەفغانستانیش کەمترین خوێنەریان هەیە
ماڵپەڕی World Population Review، لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردووەتەوە، کە تاکەکانیان لە ساڵی 2025، زۆرترین کتێبیان خوێندووەتەوە و هەروەها ئەو وڵاتانەی کەمترین کاتیان بۆ خوێندنەوە تەرخانکردووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی World Population Review زۆرترین ئەو کەسانەی کتێبیان خوێندووەتەوە لە ساڵی 2025، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکان و لە دوای ئەویش هیندستان و بەریتانیا دێن، هەروەها ئەفغانستان و برۆنای و پاکستان و سعوودیە کەمترین خوێنەریان هەیە
ئاماری تەواوی، خوێنەران و ژمارەی کتێبەکان و کاتژمێری خوێندنەوە بەگوێرەی ئەو وڵاتانە بەمشێوەیە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان: وەک زۆرترین خوێنەر لە جیهاندا، ئەمەریکییەکان بە تێکڕا نزیکەی حەوت کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ خوێندنەوە تەرخان دەکەن. ئەمەش دەکاتە 357 کاتژمێر لە ساڵێکدا و هەر هاووڵاتییەکی ئەمەریکی ساڵانە نزیکەی 17کتێب دەخوێنەوە.
هیندستان: لە پلەی دووەم دێت، ڕێژەی خوێندنەوەی هەفتانەی هیندییەکان تەنیا پێنج کاتژمێر کەمترە لە ئەمەریکییەکان و کۆی کاتژمێرەکانی خوێندنەوە لە ساڵێکدا دەگاتە 352 کاتژمێر و هەر کەسێک بە تێکڕا ساڵانە 16 کتێب دەخوێننەوە.
بەریتانیا: لە پلەی سێیەم دێت، هەفتانە نزیکەی شەش کاتژمێر و نیو دەخوێننەوە، دەگاتە 343 کاتژمێر لە ساڵێکدا، هەر کەسێک ساڵانە نزیکەی 15 کتێب دەخوێننەوە، فرۆشی کتێب لەم وڵاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و بەلایەنی کەم 212 ملیۆن کتێب.
فەرەنسا: خەڵکی ئەم وڵاتە هەفتانە نزیکەی پێنج کاتژمێر و 50 خولەک دەخوێننەوە، ئەمەش دەکاتە 305 کاتژمێر لە ساڵێکدا، تێکڕای خوێندنەوە لەم وڵاتەدا بۆ هەر کەسێک، 14 کتێبە لە ساڵێکدا.
ئیتاڵیا: وەک پێنجەم وڵاتی جیهان بۆ زۆریی خوێندنەوە، ئیتاڵییەکان هەفتانە پێنج کاتژمێر و 20 خولەک دەخوێننەوە، کە دەکاتە 278 کاتژمێر لە ساڵێکدا، ئیتاڵییەکان ساڵانە 13 کتێب بۆ هەر کەسێک دەخوێننەوە.
بەگوێرەی هەمان ماڵپەڕ، ئەو وڵاتانەی ناویان هاتووە تاکەکانییان کەمترین کاتیان بۆ خوێندنەوە تەرخانکردووە.
1. ئەفغانستان: 2.56 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
2. برونێی: 2.59کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
3. پاکستان: 2.60کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
4. سعودیە: 2.69کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
5. ئیماڕات: 2.71 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
6. بەنگلادیش: 2.75 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
7. عێراق: 2.77 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
