ئاگرەکەی پیرزین بەتەواوی کۆنترۆڵ کرا

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2026،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا موقەدەم شاخەوان، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێڕ ڕایگەیاند؛ ئاگرەکەی پیرزین بەتەواوی کۆنترۆڵ کرا.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر گوتیشی: دوای ئەوەی تیمەکانمان لە بوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی چپس لە ناوچەی پیرزین ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

گوتیشی: "توانیمان بە کاتێکی پێوانەیی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین و ڕێگری بکەین لەوەی تەشەنە بکات بۆ ماڵەکانی دەوروبەری کارگەکە." ئاماژەی بەوەش دا کە زیاتر لە 25 تیمی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون و خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل