ڕوانگەی سووری: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دژی هێرشەکانی سەر کوردانی حەلەب زۆر گرنگە
ڕوانگە سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج ڕاست نین، هێزەکانی سەربە حکوومەتی سووریا کوردەکان دەکەنە ئامانج.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2026، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج ڕاست نین، هێزەکانی سەربە حکوومەتی سووریا کوردەکان دەکەنە ئامانج.
ڕامی عەبدوڵرەحمان گوتی: هێرشی سەر گەڕەکە کوردییەکان تیرۆرستییە، ئەو چەکدرانەی لە نێو هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریان لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون.
هەروەها گوتی، سەرۆک بارزانی دەڵێت کوردانی سووریا بە تەنیا نین و وێنەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی ئەوانی زیاتر توڕەکرد، هەروەها پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دژی هێرشەکانی سەر کوردانی حەلەب زۆر گرنگە.
سەرۆک بارزانی لە ڕەگەیەنڕاوێکدا، ڕایگەیاند: ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە، جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتییانی بێتاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لە دژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.
جەختی لەوەش کردەوە، لەو پێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵی زۆرمان دا كە پێویستە هەرچی گرفت و ناكۆكی هەیە لە ڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتییانە چارە بكرێن.
هاوکات سەرۆک بارزانی دەڵێت: ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژییەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و، مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتییانی بێتاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لە دژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.