ئێران: هەزاران کەس بە گازی مۆنۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون
لە پایزەوە تا سەرەتای زستانی ئەمساڵ، لە شار و دێهاتەکانی ئێراندا، 175 بە هۆی گازی مۆنۆکسیدی کاربۆنەوە گیانیان لەدەست داوە.
ڕاپۆرتی فەرمیی ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران، کە تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2026 بڵاو کراوەتەوە، ئاماری ژەهراویبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی گازی مۆنۆکسیدی کاربۆن لە 23ـی ئەیلوولی پار تا 1ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لە سەرانسەری ئێراندا، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
175 کەس گیانیان لەدەست داوە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %20 زیادی کردووە.
سێ هەزار و 247 کەس ژەهراوی بوونە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %15 زیادی کردووە؛ لەوانە دوو هەزار و 42 کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێنراون و 630 کەسیشیان لە شوێنی ڕووداوەکە چارە کراون.
زۆرترین ژمارەی ژەهراویبوون بەو گازە، لە پارێزگاکانی تاران، خۆراسانی ڕەزەوی و ورمێ ڕوویان داوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان، نزیکەی 80%ی ئەم ڕووداوانە بەهۆی خراپیی بۆرییەکانی گواستنەوەی گاز، گیرانی دووکەڵکێش، بەکارنەهێنانی کڵاوەی شێوە ئێچ (H و بەکارهێنانی ئامێرە گەرمکەرەوە ناستانداردەکان و نەبوونی دەریچەی هەواگۆڕکێ، ڕوویان داوە.
