دووه‌مین راهێنه‌ری ئارجێنتینا كۆچی دوایی كرد
ئه‌لیخاندرۆ سابێلا راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له ته‌مه‌نی 66 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
سابێلا دوایین راهێنه‌ر بوو هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای گه‌یانده یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014، له دوای مانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه به‌هۆی كێشه له سییه‌كان و هه‌ناسه‌دانی، ئه‌مشه‌و دڵی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له ژیان كرد، به‌مه‌ش سابێلا له دوای ماڕادۆنا بووه دووه‌مین راهێنه‌ری ئارجێنتینا كه له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا كۆچی دوایی ده‌كه‌ن.
ئه‌لیخاندرۆ سابێلا پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی ئیستیودیانتسی ئارجێنتینا و جه‌زیره‌ی ئیماراتی بووه، دوایینجاریش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بووه، ته‌نیا یه‌ك نازناوی له كاروانی راهێنه‌رایه‌تی بردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش جامی لێبه‌رتادۆریس بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا تووشی شكست بوون، له كاری راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وته‌وه و 6 ساڵ بوو له ماڵه‌وه دانیشتبوو هیچ ئه‌ركێكی راهێنه‌رایه‌تی له‌ئه‌ستۆ نه‌بوو.