پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی بارزانیی نەمر، "لاوکۆ مامەند مەسیح"ـم بیست، سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم.

هەینی، 9ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی لاوکۆ مامەند مەسیح، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر، "لاوکۆ مامەند مەسیح"ـم بیست.

سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی "لاوکۆ مامەند مەسیح" دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.