دوای 11ساڵ دایکێک بە یەکەم کۆرپەلەی شادبووە
دوای 11 ساڵ لە چاوەڕوانی دایک و باوکێکی شارۆچکەی تەقتەق ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەیەکەم کۆرپەلەیان شادبوونەوە و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کۆیەش ڕایگەیاند: تەندروستی دایک و کۆرپەلەکە جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممه، 11ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند، دوای 11ساڵ لە چاوەڕوانی دایکێک لە شارۆچکەی تەق تەق یەکەم کۆرپەی لە دایکبوو.
تەندروستی کۆیە ئاماژەی بەوە کردووە، دایکەکە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە کۆرپەکەی لە دایکبوو و تەندروستی دایک و کۆرپەکەش جێگیرە و باشە.
هەروەها باس لەوە کراوە، ئەو ئافرەتە لە ماوەی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و لە ژێر ڕێنمایی و چاودێری پزیشکی پسپۆری ئافرەتان ڕێنمایی وەرگرتووە.