بەهۆی تەمەوە تەواوی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیران

دانا محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: بەهۆی تەمەوە تەواوی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیراون و دوو گەشتیش هەڵوەشاوەتەوە.

دانا محەممەد ئاماژەیداوە، بەهۆی ئەو تەمە چڕەی سلێمانی گرتووەتەوە، تاوەکوو کاتژمێر 11ی ئەمشەو سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراون و دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا، گەشتەکانی دەستپێدەکەوەنەوە.

گوتیشی: دوو گەشتی ئاسمانی کە لە فرۆکەخانەی ئەستانبۆڵەوە بۆ سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە.