میسر جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف ، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کرا .
کونسوڵی گشتیی میسر ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت ، پێزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.
