ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆکژی پێنجشەممەی داهاتوو لەگەڵ ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە، هاوکات دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا لە ژێر فشارەکانی ئەمەریکا هەنگاو هەنگاو زیندانیانی سیاسیی ئازاد دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ ڕەتی نەکردەوە هاوکاری دەسەڵاتدارانی ئێستای ڤەنزوێلا بکات، کە دیلسی ڕۆدریگێز سەرۆکی بە وەکالەت سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەکات، چونکە جێگری مادورۆ بووە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ترەمپ لەوەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ ڕۆدریگێز کۆببێتەوە چونکە ئیدارەکەی زۆر بە باشی لەگەڵ کاراکاس کاردەکات.

لای خۆیەوە مارینا کۆرینا ماچادۆ سەردانی ڤاتیکانی کردووە و لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەهەمەوە کۆبووەتەوە، دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا،  "بە پشتیوانی کەنیسە و فشارەکانی حکوومەتی ئەمەریکا، شەڕ و خراپە نزیکە لە ڤەنزوێلا نەمێنێت".

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن داوای لە پاپا کردووە دەستوەردان بکات بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی هەموو ئەو ڤەنزوێلیانەی کە لە ماوەی 12 ساڵەی حوکمڕانی مادورۆ ڕفێنراون یان بێسەروشوێنکراون.

دوای تێپەڕبوونی تەنیا هەفتەیەک بەسەر ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی ئەمەریکا بۆ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ و ڕەوانەکردنی بۆ دادگای نیویۆرک؛ حکوومەتی ڤەنزوێلا لەژێر گوشاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەستی بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان کرد و وەک قۆناغی یەکەم 116 کەسی ئازاد کرد، کە پێشتر بە تۆمەتی تێکدانی سەقامگیریی وڵات سزادرابوون.

ڕۆژی شەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە بە پاڵپشتیی فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەر، ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕیان بۆ سەر شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادورۆ لە ڤەنزوێلا ئەنجام دا و توانییان خۆی و خێزانەکەی دەستگیر بکەن.

ڕۆژی 5ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لەبەردەم دادگای فیدراڵیی ناوچەی باشووری نیویۆرک ئامادە بوون، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا تۆمەتی تێوەگلان لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان ئاراستە کردوون، بەڵام هەریەک لە مادۆرۆ و فلۆریس ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە بێتاوان