سبەی 500 پارچە زەوی لە هەولێر دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ئاشکرای دەکات، سبەی ڕێوەرسمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی کانی قرژاڵە بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2026، مەریوان حاکم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە ماڵپەری کوردستان24ـی گوت: سبەی کاتژمێر 10ـی بەیانی ڕێوەرسمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی کانی قرژاڵە بەڕێوەدەچێت.

مەریوان حاکم گوتیشی: 500 پارچەی زەوی دابەشدەکرێت بەسەر فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکوو هەموو ئەو فەرمانبەرانی ناویان لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دراوە و مەرجەکان دەیانگرێتەوە.

تاوەکوو ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكان زیاتر لە 60 هەزار پارچە زەوی دابەش كراوە.

 لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.

بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.