ئەنجوومەنی دادوەری: لە مانگی رابردوو زیاتر لە 4800 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ژمارەکان، بەغدا زۆترین ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە مانگی کانوونی دووەم (مانگی 12)ـی ڕابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، 27 هەزار و 2 گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆ کراون. لە بەرامبەردا، ژمارەی جیابوونەوەکان گەیشتووەتە چوار هەزار و 888 حاڵەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی داتاکان، زۆترین رێژەی هاوسەرگیری لە بەغدا بووە. کە لە بەری رەسافە 4112 گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆکراوە و 798 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار کراوە، هەروەها لە بەری کەرخ 3237 هاوسەرگیری و 692 جیابوونەوە هەبووە.
دوای بەغدا، پارێزگای نەینەوا لە ڕیزبەندییەکەدا دێت، کە تێیدا 3064 گرێبەستی هاوسەرگیری و 530 حاڵەتی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە بەری ڕەسافەی بەغدا تۆمارکراوە. هەروەها زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش هەر لەبەری ڕەسافە تۆمارکراوە. هەروەها کەمترین رێژەی جیابوونەوەش لە پارێزگای میسان تۆمارکراوە کە 71 حاڵەت بووە.