سێیەم ساڵە ماڵی کوردستان پێشوازی لە میوانانی جیهانی دەکات

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسرا، "ماڵی کوردستان" بۆ جارێکی دیکە دەبێتە خانەخوێی پێشوازی لە میوانانی بیانی.

لە ماڵی کوردستان، جیا لە دیداری لوتکە و باڵا، چەند پانێلێکی تایبەت بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ناساندنی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەمساڵیش ماڵی کوردستان ببێتە مینبەری چەندین گرێبەستی تایبەت بە ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان.