سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکاتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، "ماڵی کوردستان لە داڤۆس" دەکاتەوە.
دووشەمە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان گەیشتە سویسرا.
هەروەها پاش کەمێکی دیکە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی "ماڵی کوردستان" لە داڤۆس دەکاتەوە.
"ماڵی کوردستان" وەک ناوەندێکی ستراتیژی بۆ ناساندنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و دیپلۆماسیی ئابووری، جارێکی دیکە دەرگاکانی بە ڕووی سەرکردە، بازرگانان و میوانانی کۆڕبەندەکەدا کردەوە.
ماڵی کوردستان، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2024 لەسەر دەستی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا، بووەتە پلاتفۆڕمێکی نێودەوڵەتیی کارا بۆ نمایشکردنی تواناکانی هەرێم و عێراق.
چاوتان لەسەر کوردستان24 بێت.