بۆ سێیەمین ساڵ لەسەر یەک "ماڵی کوردستان" لە داڤۆس دەکرێتەوە

لە چوارچێوەی 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، "ماڵی کوردستان" بۆ جارێکی دیکە دەرگاکانی بە ڕووی بەشداربووان و میوانانی کۆڕبەندەکەدا دەکاتەوە. 

 ئەم دەستپێشخەرییە کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، بە ئامانجی پتەوکردنی پێگەی هەرێمی کوردستانە لە نەخشەی ئابووریی جیهانیدا.

ماڵی کوردستان، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2024 لەسەر دەستی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا، بووەتە پلاتفۆڕمێکی نێودەوڵەتیی کارا بۆ نمایشکردنی تواناکانی هەرێم و عێراق.

ئامانجی سەرەکیی ئەم ماڵە، کردنەوەی دەروازەیەکە بۆ پیشاندانی پۆتانسییەلی هەرێم وەک ناوەندێک بۆ وەبەرهێنان و داهێنان، هەروەها پەرەپێدانی دەرفەتەکان بۆ هاوبەشیی جیهانی و گەشەی ئابووری.