سەرۆکی حکوومەت: جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو دەکەینەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆسەوە جەخت لە پاراستن و رێزگرتن لە مەفەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەکاتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە جاسم محەممەد، ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو".

شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەى دیدارەکە بوو. سەرۆکی حکوومەت "نیگەرانیی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە."

 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد