ڤلادمێر پوتن هاوکاری یانەیەکی ئەڵمانی دەکات

پوتن هاوکاری یانەیەکی ئەڵمانی دەکات
پوتن هاوکاری یانەیەکی ئەڵمانی دەکات

K24 – هەولێر

یانەی شاڵکەی ئەڵمانیا ئەم وەرزە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی تووشیان بووە، ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نین و دووریش نیە بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانیان بۆ خولی پلە دووی ئەڵمانیا دابەزن.

کەناڵی DWی ئەڵمانی بڵاویکردووە، ڤلادمێر پوتن سەرۆکی رووسیا کە نزیکایەتی لەگەڵ یانەکەی وڵاتەکەیان هەیە، دەیەوێت هاوکاری ئەو یانەیە بکات و لەو قەیرانە رزگاریان بکات، هاوکارییەکانیش لە رێگەی کۆمپانیا گاز پرۆمی وڵاتەکەی دەبێت، ئەو کۆمپانیایە لەوەتەی ساڵی 2004 سپۆنسەری ئەو یانەیە دەکات و ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ سپۆنسەریەکەیان خەرج دەکەن. لەو 16 ساڵەی رابردوو رووسیەکان هاوکارییەکی باشی یانەی شاڵکەیان کردووە.

کلێمێنس تونیس سەرۆکی دەستەی کارگێری یانەی شاڵکە ئاشکرای دەکات، پوتن پەیوەندیەکی ئەوەندە بەهێزی لەگەڵ یانەکەیان هەیە، ئەو کاتەی لە ساڵی 2012 بریاریاندا دەستبەرداری مانوێل نۆیەر بن، زۆر هەوڵیدا ئەو گواستنەوەیە سەر نەگرێت، ئێستاش کە یانەکەیان ئەو قەیرانەی بەسەردا هاتووە، پێشبینی دەکرێت لەلایەن حکومەتی رووسیا و خودی سەرۆکی ئەم وڵاتەکەی هاوکاری بکرێن.