لە کەمپی هۆل خێزانە داعشەکان بە کۆمەڵ هەڵدێن
دوای گۆڕانکارییە سەربازییەکانی ئەم دواییە و دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریاوە، کەمپی هۆل لە گوندی حەسەکە ڕووداوی توندوتیژی و هەڵاتنی بەکۆمەڵی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2026، چالاکوانانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، شەوی ڕابردوو دەیان کەس لە پیاوان، ژنان و منداڵانی بنەماڵەی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتوون. ئەمەش دوای ئەوە هات خێزانەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش).
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی هێرشەکەدا هێزەکانی ئاسایش هەوڵیانداوە ڕێگری لە هێرشی ئەو داعشانە بگرن تاکوو هەڵ نەیەن، بەڵام بەشێکی زۆر لەو خێزانانە توانیویانە لە کەمپەکە دەرباز بن و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵبێن. ئێستا گرژییەکی زۆر لە ناو کەمپەکەدا هەیە و دڵەڕاوکێ و ترسێکی زۆر دانیشتوانی ناوچەکەی گرتووەتەوە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو کەسانە لە ناوچەکەدا.
کەمپی هۆل بەهۆی گۆڕانکارییەکانی دەسەڵات و دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە لەلایەن هێزە دڵسۆزەکانی حکوومەتی سووریاوە، تووشی جۆرێک لە بۆشایی و ناسەقامگیری ئەمنیی بووە، کە ڕێگەی بۆ هەڵاتنی ئەم خێزانانە خۆش کردووە.