مایک پۆمپێیۆ لە کوردستان24ـەوە باس لە داهاتووی کورد لە عێراق و سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
ئەمشەو کاتژمێر 8:00، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا میوانی ژووری هەواڵی کوردستان24ـە.
مایک پۆمپێیۆ لە ژووری هەواڵی کوردستان24، باس لە داهاتووی کورد لە عێراق و سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
مایک پۆمپێیۆ
ناوی تەواو: مایکڵ ریچارد پۆمپێیۆ
لەدایکبوون: 30ی کانوونی یەکەمی 1963 لە کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
کاری سیاسی و پلە و پۆستەکان
پۆمپێیۆ سیاسەتمەدارێکی سەر بە پارتی کۆمارییەکانە بە یەکێک لە کەسایەتییە بەهێزەکان دادەنرێت.
لە (2011 - 2017) نوێنەری ویلایەتی کانزاس بووە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.
(2017 - 2018) لە سەرەتای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا، وەک بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی (CIA) دەستبەکار بوو.
(2018 - 2021) دواتر بووە 70ـەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شوێنی "رێکس تیلەرسن"ی گرتەوە. لەم پۆستەدا تا کۆتایی خولی ترەمپ مایەوە.
پەیوەندی لەگەڵ کورد
پۆمپێیۆ بەوە ناسراوە کە پەیوەندییەکی باش و دۆستانەی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لە هەرێمی کوردستان هەیە، چەندین جار سەردانی هەولێری کردووە.