ئەمەریکا دووەم ڤاکسینی کۆرۆنای پەسەند کرد

کۆمپانیای مۆدێرنا لە ئەمەریکا
کۆمپانیای مۆدێرنا لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

حکومەتی ئەمەریکا دووەم ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە لایەن کۆمپانیای مۆدێرنا بەرهەم هاتووە پەسەندکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەری وەک یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا پەسەند کرد و لە ئێستادا دابەش دەکرێت.

حکومەتی ئەمەریکا داوای لە کۆمپانیای مۆدێرنا کردووە، 200 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم بهێنێت، لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایە شەش ملیۆنی بەرهەم هێناوە.

حکومەتی ئەمەریکا، پەسەندکردنی ڤاکسینی دووەم، بە هەنگاویکی گرنگ لە کۆتایی هێنان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەزانێت.

ئەمەریکا بەرزترین ئاستی حاڵەتەکانی کۆرۆنای هەیە، نزیکەی 314 هەزار کەس بەهۆی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە و 17 ملیۆن و و 500 هەزار حاڵەتیش تۆمارکراوە.

ڤاکسینەکەی مۆدێرنا، بە گووتەی کۆمپانیاکە، بە رێژەی 94% کاریگەری هەیە و سەلامەتە.

BBC