دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەكەمین كاروانی هاوكارییەكانی گەیاندە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە

ئەمڕۆ شەممە، 31ـی کانوونی دووەمی 2026، لە چوارچێوەی هاوكارییە مرۆییەكانی بۆ رۆژئاوای كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەكەمین كاروانی هاوكارییەكانی گەیاندە هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکەی شاری حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود).

بە گوێرەی راگەیەنراوی دەزگاکە، ئەم كاروانە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی خێزانە ئاوارەكانە و، بەسەر 600 خێزانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دابەش كراوە. جەختیش لەوە کراوەتەوە "مەبەست لەم هاوكارییانە بەردەوامی و دڵسۆزیی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ پاڵپشتیكردنی خێزانە ئاوارەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیانە."

هاوكارییەكان پێكهاتوون لە:

- بەتانی

- دۆشەک

- سەلەی خۆراكی

- سەلەی پاككەرەوە

 - شیر و دایبی.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی راگەیەنراون، تا ئێستا دەزگای خێرخوازیی زیاتر لە 255 بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی رەوانەی شارە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان کردووە و نزیکەی هەشت هەزار خێزان لەو هاوکارییانە سوودمەند بوون. 