دانه غاز ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی خورمور به‌رزكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای دانه غاز، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رۆژانه بڕی (430) ملیۆن پێ چوارگۆشه، غاز له كێڵگه‌ی خورمور له هه‌رێمی كورستان به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز، به‌به‌راورد به ساڵی رابردوو بۆ (8%) به‌رزكردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای دانه غاز روونیكرده‌وه، "هه‌رچه‌ند په‌تای كۆرۆنا به‌ربه‌ستی بۆ دروست كردووین، به‌ڵام له فراوانكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی خورمور به‌رده‌وام بووین، كه سه‌ره‌تا به‌بڕی (250) پێ چوارگۆشه رۆژانه ده‌ستمانپێكردووه".
كۆمپانیای دانه غاز ئاماژه‌یكرد، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2019) تا (شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیای نه‌داوه، بڕیاره به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت له ساڵی (2021) بۆ سه‌روو (50) دۆلار، حكومه‌تی هه‌رێم شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا بدات، كه بڕه‌كه‌ی (30) ملیۆن دۆلاره".
دكتۆر پاتریك ئه‌ڵمان وارد، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه غاز گوتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یكی زۆر باش پشتیوانی كردوون، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد بۆ فراوانكردنی كێڵگه‌كه، به‌پێی پرۆتۆكۆل و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان".
دكتۆر پاتریك گوتیشی: "دوای هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كان، پێشبینی ده‌كه‌ین، تا ساڵی (2023)، كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌كه فراوانتر بكه‌ن و هه‌وڵی زووتریش له‌و واده‌یه ده‌ده‌ن".
كۆمپانیای دانه‌غاز، له ساڵی (2005)ه‌وه دامه‌زراوه، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌نده به گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی غاز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له ئیمارات و میسر و هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه به بڕی (66) هه‌زار و (200) به‌رمیل نه‌وته.
د.ی