کەشناسیی هەرێم: نمەباران و بەفر بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەفر و باران بەدەوام دەبێت.
کەشناسنیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1-2-2026، بە گشتی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەوری تەواو بێت، لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاکان، هەروەها نمە باران لە سەر ناوچە شاخاوییەکانیش دەبارێت و لە لووتکەی شاخە بەرزەکانیش ئەگەری بەفرێکی کەم هەیە، لە سەنتەری پارێزگاکانیش بەردەوام ئاسمانی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی پێشبینییەکانی کەشی سبەى دووشەممە، 2-2-2026 رایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی جیا جیا دوبارە دەست پێدەکاتەوە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان، هەروەها دوای نیوەڕۆ لە سەنتەری پارێزگاکان نمە بارانێکی کەم دەبێت. راشیگەیاند، پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
بارانی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێم لە 9ـی بەیانی دوێنێ تاوەکوو 9ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە.
