بۆ سێیەم رۆژی لەدوای یەک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە
بۆ سێیەم رۆژی لەدوای یەک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر
پڕۆژەیاسای بودجە، تەنانەت پێش ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەند بکرێت و بنێردرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی ببێتە یاسا، مشتومڕێکی زۆری لە شەقامی عێراقی ناوەتەوە، بۆیە ئەمڕۆ بۆ سێیەمین رۆژی لەسەریەک، ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەیەوە کۆدەبێتەوە.
رۆژی شەممە، زیاتر لە پێنج کاتژمێر و دوێنێش زیاتر لە 14 کاتژمێر ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوە بەردەوامبوون بۆ دەنگدان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە، بەڵام هێشتا پەسەند نەکراوە، بۆیە ئەمڕۆش کۆبوونەوەکە بەردەوامیی دەبێت.
میدیاکانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێن: ئەمە درێژەی کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی پێشووە، بڕیارە چەند ماددە و بڕگەیەکی رەشنووسی یاساکە هەمواربکرێنەوە، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێشنیاز کراون.
یەکێک لەو هەنگاوانەی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق گیراوەتەبەر، کەمکردنەوەی بەهای دیناری عێراقییە بەرامبەر دۆلار، چونکە لەکاتێکدا عێراق نەوتەکەی، کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتییەتی بە دۆلار دەفرۆشێت، مووچەی فەرمانبەرانی بە دینار دەدات.
یەکێک لەوانەی رەخنەی تووندی لە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەهای دینار گرتووە، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدرە، کە لە رۆژی 19ـی 12-2020 لە توویتێکدا هێرشیکردە سەر بانکی ناوەندیی عێراق.
سەدر گوتی "بانکی ناوەندی و هەموو بانکەکانی دیکە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵکارانن، پێویستە حکومەت و پەرلەمان هەنگاوبگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەمە و ئازادکردنی. بۆ ئەمەش تەنیا دابەزاندنی بەهای دینار بەس نییە، چونکە رەنگە ئەمە شمشێرێکی دوو جەمسەر بێت، کە لەلایەک عێراق لە قەیرانێک دەردەهێنێت، لەلایەکی دیکەشەوە دەیخاتەوە قەیرانێکی سەختتر کە تاکە زەرەرمەندیش گەلی عێراقە".
کازمی: ئەم دۆخە پێویستی بە چاکسازیی راستەقینەیە
مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی دوێنێدا رایگەیاندووە، دهبێت چارهسهرێكی دادوهرانه بۆ پرسی كورتهێنانی بودجه بدۆزرێتەوە بهڵام، نابێت باری قورسی سیاسهتی داڕشتنی بودجه، بكهوێته سهر هاووڵاتییانی ئاسایی له عێراق.
گوتەکانی لەکاتێکدان، دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق بەهای دۆلاری لە دەوروبەری 1450 دینار چەسپاند و رایگەیاند ئەو بڕیارە "کۆتاییە، جێگیرە و ناگۆڕدرێت"، ئەمەش بەس بوو بۆ شڵەژاندنی زیاتری دۆخی بازاڕ، کە چەند رۆژێکە لەوەتەی دزەکردنی پرۆژەیاسای بودجە، کە کەمکردنەوەی بەهای دینار یەکێکە لە هەنگاوەکانی، شڵەژاوە و نرخی کەلوپەل و خۆراک گران بوون.
کازمی له كۆبوونهكهدا ئاماژهی بهوهش داوه؛ ههندێ لایهن راستگۆ و راشكاو نین، خۆیان له بهرپرسیاریهتی تێپهڕاندنی ئهو دۆخه سهختهی عێراق دهشارنهوه، "بۆیه دهبێت راستگۆیانه مامهڵه بكهین و، بهرپرسیاریهتهكه به چاكسازی راستهقینه تێپهڕێنین".
یەکێک لەوانەی رەخنەی تووندی لە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەهای دینار گرتووە، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدرە، کە لە رۆژی 19ـی 12-2020 لە توویتێکدا هێرشیکردە سەر بانکی ناوەندیی عێراق.
سەدر گوتی "بانکی ناوەندی و هەموو بانکەکانی دیکە دیلی دەستی گەندەڵی و گەندەڵکارانن، پێویستە حکومەت و پەرلەمان هەنگاوبگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەمە و ئازادکردنی. بۆ ئەمەش تەنیا دابەزاندنی بەهای دینار بەس نییە، چونکە رەنگە ئەمە شمشێرێکی دوو جەمسەر بێت، کە لەلایەک عێراق لە قەیرانێک دەردەهێنێت، لەلایەکی دیکەشەوە دەیخاتەوە قەیرانێکی سەختتر، تاکە زەرەرمەندیش گەلی عێراقە".
هـ.ر.