وەزارەتی دەرەوەی ئێران نەخشەرێگەی دانوستانەکان رادەگەیەنێت
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، نەخشەرێگەیەکی ورد و گشتگیر بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا داڕێژراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئێستا تاران خەریکی راوێژ و گفتوگۆی چڕە بۆ دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی ئەم گفتوگۆیانە، تاوەکو زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان بێتە کایەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و عومان و چەند دەوڵەتێکی دیکە بە فەرمی ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ میوانداریکردنی ئەم خولە نوێیەی دانوستانەکان. ل
ایەنی ئێرانی جەختی لەوە کردەوە، ئەم دەسپێشخەرییانەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئەوان بایەخێکی چارەنووسسازی هەیە و بە گرنگییەوە سەیری دەکەن، چونکە یارمەتیدەر دەبێت لە هێورکردنەوەی گرژییەکان و پێشخستنی ڕێڕەوی دیپلۆماسی.