سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو، جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی شوباتی 2026، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە.