هەرێمی کوردستان و ئیمارات هاوبەشیی ستراتیژی لە بواری وزەدا تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی وزە و سامانە سروشتییەکان و تەکنەلۆجیادا کرا."