هەرێمی کوردستان و ئیمارات جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکانیان دەکەنەوە
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشینی دوبەی کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگییە دوولایەنەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاری بەردەوامیی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.


